هه‌واڵه‌كانی عێراق

4 ئەندامی داعش لە رۆژهەڵاتی رەمادی کوژران

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا دووشەممە (15 ئاب) رایگەیاند هێرشێکی ئاسمانی عێراق 4 ئەندامی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشتوە و حەشارگەیەکی چەکیشی لەناوبردووە لە رۆژهەڵاتی رەمادی.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا وتی هێرشە ئاسمانیەکە لە ناوچەی ئەلبو بالی دورگەی خالیدیە ئەنجامدراوە.

بەیاننامەکە وتی: "ئاگر لەسەر حەشارگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبینرا."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە قۆناغی راماڵین و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کە لەناو رەز و دارستانەکاندا خۆیان حەشارداوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500