هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش لە مەنبیج هەڵدێت بەبەکارهێنانی مەدەنی وەك 'قەڵغانی مرۆیی'

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەینی (12 ئاب) نزیکەی 2,000 مەدەنییان دەستبەسەرکرد بۆ بەکارهێنانیان وەك "قەڵغانی مرۆیی" لەکاتی هەڵهاتنیاندا لە مەنبیجی باکوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانیی عەرەبی-کوردی ناسراو بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) هەفتەی رابردوو زۆربەی چەکدارانی داعشی لە شارۆچکەکە دەرکرد، بەڵام ژمارەیەکی کەم مابونەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج کە رەگەزێکی گرنگیی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، شەڕڤان دەروێش، وتی: "لەکاتی کشانەوەیان لە قەزای مەنبیج، جیهادییەکانی داعش نزیکەی 2,000 مەدەنییان لە گەڕەکی سیرب رفاند."

وتیشی: "مەدەنیەکانیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنا لەکاتی کشانەوەیان بەرەو جەرابلوس، بەمەش رێگرییان کرد لەوەی بەئامانجیان بگرین."

سیرب گەڕەکێکی باکوری مەنبیجە لەسەر رێگای جەرابلوسی ژێردەستی داعش کە لە پارێزگای حەلەبە، نزیك بە سنوری تورکیا.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤیش باسی لە رفاندنەکانی داعش کرد، رایگەیاند مەدەنییەکان خروابوونە هەزاران سەیارەوە و بەرەو جەرابلوس کەوتنە ڕێ.

دەروێش وتی نزیکەی 2,500 مەدەنی دیکە "کە لەلایەن جیهادیەکانەوە دەستبەسەرکرابون رزگارکردن" لەلایەن ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.

وتی رۆژی هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوچەی سیربیان دەپشکنی بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی جێماوی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500