هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەیەكی باکوری بەغدا رزگاردەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی (12 ئاب) رایگەیاند هێزەکانی عێراق ناوچەیەکیان لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکردووە لە نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەدا وتی: "یەکینەکانی فرقەی 5ی پیادە ناوچەی موتەیبیجە و گوندەکانی دەوروبەریان رزگارکردووە لەگەڵ چەند ناوچەیەکی دیکە لەنێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین".

بەیاننامەکە وتی: "ئۆپراسیۆنەکان چەند رۆژێکیان خایاندو یەکینەکان لەئەنجامدا شانەیەکی تیرۆر و چەند شانەیەکی دیکەیان لەناوبرد لەگەڵ 17 بۆمبی چێندراو، 2 پشتێنی بۆمبڕێژکراو، خانویەکی حەوانەوە کە ئاڵا و دروشمی داعشی تیادا بوو لەگەڵ ژورێکی [پزیشکی] تیمارکردنی تیرۆریستان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500