هه‌واڵه‌كانی عێراق

شەڕی گرتنەوەی حەڵەب مەترسی لەسەر مەدەنیەکان زیاد دەکات

ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (9 ئاب) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند نەتەوە یەکگرتوەکان داوای رێگادان بە گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ شاری حەڵەبی سوری دەکات، لەکاتێکدا هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن خۆیان بۆ شەڕی گرتنەوەی شارەکە ئامادەدەکەن.

بەرپرسی باڵای نەتەوەی ەکگرتوەکان لە سوریا یاکوب ئەلحلو، لەگەڵ رێکخەری ناوچەیی رێکخراوەکە، کێڤین کەنەدی، لە بەیاننامەیەکدا وتیان بە سەدان هەزار مەدەنی لەناو شارەکە ماونەتەوە، لەکاتێکدا خواردن و دەرمان "بەشێوەیەکی مەترسیدار لە کەمبونەوەدان".

ئەوان داوای ئاگربەستی تەواوی شەڕیان کرد یان چەند "وچانێکی مرۆیی" 48 کاتژمێری بۆ ئەوەی دەستیان بگات بەوانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە.

یونیسێف رایگەیاند منداڵ و خیزانەکان لە "رەوشێکی کارەستئامێزدان" و نزیکەی دوو ملیۆن کەس بۆماوەی چوار رۆژ بێ ئاو بوون دوای ئەوەی شەڕەکە تۆڕەکانی کارەبای لەکارخست کە بۆ وەگەڕخستنی پەمپەکان پێویستە.

نوێنەری یونیسێف لە سوریا، حەنا سینگەر، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەم [کارەبا] بڕانانە هاوکاتی شەپۆلێکی گەرمان کە منداڵانی خستۆتە مەترسییەکی گەورەی توشبوون بەو نەخۆشیانەی لە ئاوی پیسەوە دەگوازرێنەوە."

سینگەر وتی: "هەبوونی ئاوی پاك ناکرێت چاوەڕوانی وەستانی شەڕ بێت. ژیانی منداڵان لە مەترسییەکەی دژواردایە."

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت دوو ملیۆن کەس لە ناوشارەکەدا لەمەترسیدان. لەوانە 275,000 کەس لە رۆژهەڵاتی حەڵەبن. ئاماری دیکە کۆی ژمارەی دانیشتوانی مەدەنیی شارەکە دەخەمڵێنن بە 1.5 ملیۆن، لەوانە 250,000 کەس لە رۆژهەڵاتی حەڵەب نیشتەجێن.

رۆژی سێشەممە پێکدادان لێرە و لەوێ لەنێوان هەردوولادا روویدا، بەڵام نیشانەی هێرشێکی بەرفراوان لەلای هیچیانەوە بەدی نەکرا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کە پێکدادانەکان لە ناوچەی راموسا رویانداوە و هێرشێکی ئاسمانیش بەیانی رۆژی سێشەممە بۆسەر گەڕەکێکی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن سێ مەدەنیی کوشتوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بەپەنای خوا، شەڕی حەلەب بەسودی شۆڕشگێرە پاکەکان تەواودەبێت. حەلەب وەك ستالینگراد وایە؛ گۆڕی داگیرکەرە روسی و ئێرانیەکانە، هەروەها نەسروڵڵا داشە ناحەزەکان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌