هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانیی عەرەبی-کوردی لە مەنبیج نزیكن لە سەرکەوتنی تەواوەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) رایگەیاند "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەکۆتایی هەفتەدا تاڕادەیەکی زۆر دەرکرابو لە مەنبیج، دوای دوو مانگ لە شەڕی سەخت، وەك ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی دوشەممە (8 ئاب) رایگەیاند.

بەپاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، هاوپەیمانی عەرەبی-کوردی رۆژی 31 ئایار هێرشی بۆ سەر مەنبیج دەستپێکرد -- کە سەردەمێك خاڵی گواستنەوە بوو لە رەوتی گەیشتنی پاڵپشتی بو بۆ داعش لە سنورەوە بۆ رەقە -- توانییان دوای سێ هەفتە بچنە ناو شارەکە خۆیەوە.

بەڵام هێرشەکە لەلایەن داعشەوە خاوکرایەوە بەهۆی بەکارهێنانی هێرشبەری خۆکوژو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە، دوای ئەوە هێرشێکی سەرەکیی هەفتەی پێشوو لەلایەن هاوپەیمانێتییەکەوە لە 90%ی شارۆچکەکەی گرت.

ئێستا هاوپەیمانێتیەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پاککردنەوەی "ناوچەی ئەمنیی"، کە گەڕەکێکی ناوەندە و پێدەچێت دوایین پاشماوەکانی چەکدارانی داعشی لێمابن. هاوپەیمانێتییەکە وای دەخەمڵێنێت هێشتا 130 چەکداری داعش لە ناوچەکەدا بن.

شەڕکەرێکی هاوپەیمانێتیەکە ئەبو عەمار وتی، "ئێمە زۆر نزیکین لە ناوچەی ئەمنییەوە،" و هۆشداریشیدا دا کە "داعش تاکتیکی زۆر قێزەون بەکاردەهێنێت، لە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیلەوە تا قەڵغانی مرۆیی".

فەیاز غانم، سەرۆکی لیوای هەڵۆکانی رەقە کە بەشێكە لە هاوپەیمانێتیەکە، وتی هێرشکردنە سەر ناوەند "دواخراوە چونکە هەوڵدەدەین مەدەنییەکان بپارێزین و بیانهێنینە دەرەوە... بێ ئەوەی هیچ زیانیان پێبگات".

وتی: "ئێستا داعش پەنا دەباتە بەر سوتاندنی ماڵەکانیان و چاندنی مین بۆ خاوکردنەوەی هێرشەکە."

چەکدارانی هاوپەیمانێتیەکە رۆژی دوشەممە لە مەنبیج رایانگەیاند رێ بە دوایین چەکدارانی داعش دەدەن بڕۆن گەر گروپەکە دانیشتوانی ناوچەی ئەمنیی ئازادبکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500