هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شکست بە هێرشێکی فراوانی داعش لە باشوری موسڵ دەهێنن

هێزەکانی عێراق ئێوارەی یەکشەممە بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان شکستیان بە هێرشێکی فراوانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هێنا لە گەیارەی باشوری موسڵ وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی دووشەممە (8 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی هێرشەکە هەشت ناوچەی نزیك گەیارەی بەئامانج گرتبوو: کەرمەردی، خەربەردان، خەرائیب جەبر، ئەجحەلە، عەوسەجە، جسرعائیم، دۆر قەعدە و قەعدەی گەیارە.

راگەیەندراوەکە وتیشی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە زیاتر لە 16 هێرشی ئاسمانیی بەشدارییانکرد لە شکستپێهێنانی هێرشەکە ."

راگەیەندراوەکە وتیشی داعش زیانی گەورەی گیانیی و دارایی بەرکەوت، بەئاماژەکردن بەوەی 104 چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500