پلانێك بۆ پەلاماردانی بەغدا و پارێزگاکانی باشوور کە سەرۆکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی سەرپەرشتیکردبوو پوچەڵکرایەوە، فەرماندیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند هەینی (5 ئاب).
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی کە پلانەکە، کە داعش ناوینابوو "داگیرکردنی مەزنی بەغدا"، چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژی لەخۆگرتبوو.
بەیاننامەکە وتی کە چوار هێرشی ئاسمانی ئەنجامدران دژی ئامانجەکانی داعش پاش ئەوەی کە خانەی ئیستیخباراتی هەڵۆکان زانیاری ووردیان کۆکردەوە لەبارەی ئامانجەکانەوە.
بەیاننامەکە وتی: "فڕۆکەی ئێف-16 هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامدا دژی مەوقیعەکان، بەتایبەت لە قائیم و کەربەلا و نزیك لە بازاڕی نوێ و 18 تیرۆریستیان کوشت، لەناویاندا 11 خۆکوژ، سیانی تریشیان بریندارکرد، دووانیان بەخەستی."
بەیاننامەکە وتیشی کە لەناو کوژراوەکاندا خەڵکی بیانی و سیخوڕی پێشووی قاعیدە و ئەندامانی پێشووی رژێمی عێراقی تێدابوو.