هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان بەهیوای دانوستانی نوێیە بۆ ئاشتی لە سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگەیاند نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی پێنجشەممە (4 ئاب) هیوای دەربڕی لە پێشڕەویەکانی "چەند رۆژی داهاتوو" دەشێت رێخۆشکەربن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئاشتی لە سوریا لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

جێگری نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، رەمزی عیزەڵدین رەمزی، وتی سەرباری ئەو شەڕە دژوارەی لە حەڵەب و ناوچەکانی دیکە بەڕێوە دەچێت، نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا "سورن" لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە مانگی ئابدا.

رەمزی وتی: "هێشتا بێهیوا نەبووین. ناتوانین بێهیوا بین" لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ئەو جەنگەی 5 ساڵە بەردەوامە و وتیشی رۆژانی داهاتوو دەشێت "دانوستانی بایەخدار" بەخۆوە ببینن.

ژان ئێگەلاند، سەرۆکی رێکخراوی چالاکیە مرۆییەکان لە سوریا، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پشتگیری دەکرێت، هۆشداریی زیاتری دا لەسەر هەڵکشانی قەیرانەکان لە حەڵەب.

ناوبراو وتی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمیتەی خاچی سوری جیهانی ئامادەبوون هاوکاریە زۆر پێویستەکان بۆ شارەکە بنێرن بەڵام قافڵەکان ناتوانن بڕۆن هەتاکو پشویەك بە شەڕەکە نەدرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500