هه‌واڵه‌كانی عێراق

20 کەس کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت تیرۆرست بن دەستگیرکران لە کەرکوك

هێزەکانی عێراق لە کەرکوك 20 کەسیان دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەیان لێدەکريت تیرۆرست بن و دەستیان بەسەر چەك و تەقەمەنییدا گرت، پۆلیسی عێراق رۆژی پێنجشەممە (4 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك عەقید سەلام جاف بە دیارونای راگەیاند، "هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس، بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە چەند گەڕەك و کێڵگەیەك ئەنجامدا لە باشوری خۆرئاوای کەرکوك و 20 کەسیان دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت تیرۆریست بن کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوبوو."

وتی، "شەش کەس کە گومانی ئەوەیان لێدەکريت تیرۆرست بن دەستگیرکران لە بینایەکدا بە چەك و تەقەمەنیی هەمەجۆرەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500