هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزی ئاسمانیی عێراق پێگەکانی داعش نزیك قائیم تێکدەشکێنێت

هێزی ئاسمانیی عێراق سێ پێگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە ئەنبار بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە (3 ئاب) تێکشکاند، وەك وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "بەهۆی زانیاریی هەواڵگریی و هاوکاریی خەڵکی ناوچەی حوسەیبەی ژێردەستی داعش، نزیك قائیم، هێزی ئاسمانیی عێراق حەشارگەیەکی چەك و تەقەمەنیی و شوێنێکی حەسانەوەی تیرۆرستەکانی داعشیان تێکشکاند، لەگەڵ پێگەی سێیەم کە لەلایەن داعشەوە وەك دادگای 'شەریعە' بەکارهێنرابوو."

وتیشی "سێ پێگەکە بەتەواویی تێکشکێنران، تەقەمەنیی و زەخیرە سەربازییەکەی ناویان لەناوبران، و لانیکەم 20 تیرۆرست کوژران و 50ی دیکەش برینداربوون لە هێرشە ئاسمانیەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500