هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی کورد و عەرەب لە مەنبجی سوریا پێشڕەوی دەکەن

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رۆژی یەکشەممە (31 تەمموز) رایگەیاند شەڕڤانانی کورد و عەرەب لە پێشڕەویدان و ئێستا لە 40%ی مەنبجیان لە باکوری سوریا کۆنتڕۆڵکردوە، کە پێگەیەکی بەهێزی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)ە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان زیاتر چونەتە ناو مەنبج، کە شارۆچکەیەکە لە نزیك سنوری تورکیا.

ڕێکخراوەکە وتی نزیکەی 2,300 مەدەنی لە مەنبج هەڵهاتون لە 24 کاتژمێری رابردودا دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێشڕەویدابوون. وتیشی شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش لە چەند ناوچەی شارۆچکەکە بەردەوامە.

بەرپرسی رێکخراوەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی:"شەڕی شەقامە و شەقامە و پڕۆسەی گرتنەوەی خاکی ژێردەستی داعش بەردەوامە."

وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی مەنبج پێشڕەویانکردوە بۆ سەر رێگای سەرەکی پشتیوانی داعش لەنێوان سوریا و تورکیادا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500