هه‌واڵه‌كانی عێراق

هەزاران خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە ئەنبار

پارێزگاری ئەنبار سوهەیب راوی رۆژی هەینی (29 تەمموز) وتی خێزانە ئاوارەکان بەردەوامن لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە سەرانسەری شارەکانی پارێزگای ئەنبار.

لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا راوی وتی: "51,000 خێزان کە کۆی ژمارەیان دەگاتە 170,00هاوڵاتی گەڕاونەتەوە بۆ رەمادی، کەرمە، هیت، خالیدیە و ناوچەکانی دیکە. ئەوان لەلایەن کۆمیتە هاوبەشەکانەوە پێشوازیان لێکرا کە پێکهاتوون لە نوێنەرەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و پارێزگای ئەنبار."

وتی: "نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵی زۆر دەدەن کە خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەباو نەخۆشخانەکان بەگەڕ بخەنەوە لەو شارانە."

وتیشی: "خەڵك بەردەوامن لە گەڕانەوە ، پاسی حکومیش ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان. خەڵكی فەلوجەش بەمزوانە دەگەڕێنەوە دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە تەواو دەبن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500