هه‌واڵه‌كانی عێراق

6 ئەندامی داعش لە هیت کوژران

فەرماندەیی سوپای عێراقی جەزیرە و بادیە لە پارێزگای ئەنبار رۆژی هەینی (29 تەمموز) رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان 6 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە هیت کوشتوە.

فەرماندەی جەزیرە و بادیە لیوا قاسم محەمەدی لە بەیاننامەیەکدا وتی هێرشە ئاسمانیەکە کۆبونەوەیەکی داعشی بەئامانجگرت لە قیڕ لە رۆژئاوای هیت، هەروەها "چوار ئۆتومبیلی چەك گواستنەوە، 1 موشەکهاوێژ، سنودقی هەڵگری چەکی گەورە و باروت لەگەڵ 3 هاوەن کە داعش بۆ هێرشبردنە سەر ناوچە ڕزگارکراوەکانی ناوەندی هیت بەکاری دەهێنان لە هێرشە ئاسمانیەکەدا تێکشکێندران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500