هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزارەتی بەرگری: "داعش بە دژوارترین رۆژەکانیدا دەڕوات"

وەزیری بەرگری عێراق خالید عوبەیدی لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) "دژوارترین رۆژەکانی" بەسەر دەبات دوای چەندین سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق و بەردەوامبوونی گروپەکە لە لەدەستدانی ناوچەکانی.

عوبەیدی وتی: "ساڵی رابردوو لەم مانگەدا داعش کۆنتڕۆڵی چەندین ناوچەی دەکرد لە پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین، کەرکوك و نەینەوا، بەڵام ئەمڕۆ هیچ بونیان نەماوە لە فەلوجە، رەمادی، هیت، بەغدادی، بێجی، تکریت، سینیە، کەرمە، سەقڵاویە و زۆر لە شارەکانی دیکە کە بە کاتێکی پێوانەیی رزگارکران."

وتی: "کۆنتڕۆڵی داعش بەسەر ناوچەکانەوە نەك هەر لە کەمبونەوەدایە، بەڵکو ژمارەشیان زۆر کەمبۆتەوە چونکە بە سەدان ئەندامیان کوژراون لەلایەن هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە."

هەروەها رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژی داعش بە "زۆر گرنگ و پێویست" نرخاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500