هه‌واڵه‌كانی عێراق

پارێزگار: رزگاریی تەواوەتی پارێزگای سەڵاحەدین لە داعش نزیکە

پارێزگاری سەڵاحەدین ئەحمەد جبوری ئێوارەی سێشەممە (26 تەمموز) وتی بوونی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە پارێزگای سەڵاحەدین کورتبۆتەوە بۆ ناوچەیەکی پچوك.

جبوری لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی تاڕادەیەك هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە "ئێستا کۆنترۆلکراون و لە تیرۆریستانی داعش ئازادکراون".

وتی:"شاری شەرگات ئامانجی داهاتوو دەبێت بۆ ڕزگارکردنی. کاتێکیش خێزانە ئاوارەبووەکان گەڕانەوە ناوچە ڕزگارکراوەکانیان، ئاوەدانکردنەوە دەستپێدەکات."

هەروەها وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە (27 تەمموز) رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق 9 شارەزای تەقەمەنیی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین کوشت.

وتەبێژی وەزارەتەکە عەمید یەحیا رەسوڵ لە لیدوانێکیدا بۆ دیارونا وتی: "بەیانی رۆژی چوارشەممە هێزی ئاسمانی عێراق بەپشتبەستن بە زانیاریە هەواڵگریەکان چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردەسەر بارەگاکانی داعش لە شەرگات لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین کە داعش وەک کارگەی دروستکردنی بۆمب و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بەکاری دەهێنان."

وتیشی: "نۆ شارەزای تەقینەوە لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژراون، کە لەناویاندا بیانی و عەرەب هەبوون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500