هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە پارێزگای کەرکوک کوژرا

سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە یاریدەدەرەکانی لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیماناندا لە حەویجە لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک کوژراون، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە (27 تەمموز) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: " فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە هێرشێکی ئاسمانیدا حەشارگەیەکی داعشیان لە حەویجە بەدروستی پێکا و بەرپرسی بەناو پەیوەندیەکانی داعش و ئەندامانی یەکە ئەمنیەکەیان کوشتن و چەکەکانیان تێکشکاندن."

ئۆپەراسیۆنەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئەنجامدرا کە زانیاریە هەواڵگریەکانیان پێدابوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500