هه‌واڵه‌كانی عێراق

چوار چەکداری داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رۆژی هەینی (22 تەمموز) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق چوار چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان رۆژی پێنجشەممە لە باشوری شارەکە دەستگیرکردووە.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لە بەیاننامەیەکەدا کە دەست دیارونا کەوتوە، رایگەیاند یەکێك لە دەستگیرکراوەکان "سەرکردەیەکی باڵای گروپە تیرۆریستیەکەیە".

بەگوێرەی بەیاننامەکە " ئۆپراسیۆنەکە دوای زانیاری هاوڵاتیەك ئەنجامدرا لەسەر جموجۆڵی گومانلێکراو لە ماڵێكدا لە باشوری کەرکوك". هەروەها رایگەیاند کە هاوکاریی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆ هێزە ئەمنیەکان یەکێکە لە گرنگترین فاکتەرەکانی پاراستنی ئاسایش لەسەرتاسەری عێراقدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500