هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانیی عەرەب و کورد 48 کاتژمیر دەدەنە داعش مەنبج چۆڵ بکات

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجەشەممە (21 تەمموز) 48 کاتژمێر مۆڵەتیان داوەتە "دەوڵەتی ئیسلامی لە ءێراق و شام" (داعش) تاوەکو شارۆچکەی مەنبج لە سوریا چۆڵ بکات.

ئەم هاوپەیمانیەی ئۆپۆزسیۆنی کورد و عەرەب وتی مبەستی راگەیاندنی مۆڵەتەکە بۆ "پارێزگاریکردن لە گیانی مەدەنیەکان" بوو لە شارۆچکەی مەنبج کە پێگەیەکی بەهێزی داعشە لە پارێزگای حەڵەب.

هاوپەیمانیەکە لە مانگی حوزەیرانەوە دەجەنگن بۆ ئەوەی داعش لە شارۆچکەکە دەرپەڕێنن.

ئەنجومەنی سەربازی مەنبج کە بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەم هەنگاوە دوایین شانسە بۆ ئەندامانی گەمارۆدراوی داعش تا لە شارۆچکەکە دەربچن."

بەیاننامەکە وتی:"بۆئەوەی گیان و ماڵ و موڵکی مەدەنیەکان بپارێزین و شارۆچکەکەش لە وێرانبوون بپارێزرێن، رامانگەیاند کە ئەم هەنگاوەمان پەسەندە بۆ رێگادان بە ئەندامانی گەمارۆدراوی داعش تا بە چەکی سوکی خۆیانەوە شارۆچکەکە بەجێبهێڵن."

فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی کە ئەم هەوڵە یەکەمجار لەلایەن سەرۆک هۆزەکانی مەنبج پێشنیارکراوە.

فەرماندەکە وتیشی: "بەڵام ئێستا ئێمە ئەم بریارەمان دا چونکە داعش مەدەنیەکانی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنا، هەروەها دوای فشاری میدیا لەسەرمان و بۆ پاراستنی هەر مەدەنییەکیش لەناو شارۆچکەکەدا بمێنێتەوە."

بەیاننامەکە داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنییش کردووە کە مەنبج بەجێبهێڵن یان خۆیان لەو ناوچانە دوربخەنەوە کە پێکدادانیان تیادا روودەدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500