هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان رێککەوتن لەسەر پلانی تێکشکانی داعش

وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) چوارشەممە (19 تەمموز) ڕێککەوتن لەسەر پلانی گەمارۆدانی گروپەکە لە دوا مۆڵگە سەرەکییەکانیان دا، ئاژانستی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیرانی بەرگری وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی کە لە واشینتن کۆبونەوە بۆ شیکاری رەوشەکە وتیان کە پلانێکی سەربازیان هەیە بۆ رزگارکردنی شارەکان بە هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان لە عێراق و سوریا.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتن کارتەر لە پەراوێزی کۆبونەوە دوو رۆژیەکەدا وتی خێراکردنی هەوڵە سەربازیەکان پاڵ بە گروپەکەوە دەنێت کە بچنەوە بۆ ناو رەقە لە سوریا و موسڵ لە عێراق، بەڵام ناوبراو ناوەڕۆکی پلانەکەی ئاشكرا نەکرد.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ژان یڤێس لی دران وتی شەڕی عێراق و موسڵ زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی شارەکانی ئەوروپا کە داعش زنجیرەیەك هێرشی تیادا ئەنجامداون.

ناوبراو وتی: "داعش تەنیا سوپایەکی تیرۆریست نیە کە ئەو ناوچانەی گرتوە" - مەبەستی لە ناوچەکانی عێراق و سوریایە کە لەژێر دەستی گروپەکەدان. وتیشی گروپەکە "لەو ناوچانەوە پڕوپاگەندە دەکات و فەرمانی بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەرکرد کە فەڕەنسای ئازاردا."

بەرپرسەکان وتیشیان کە لایەنە خۆبەخشەکان پەیمانیانداوە کە 2 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی بدەن بە عێراق بۆ بوژاندنەوەی ناوچەکان و پارێزگاریکردنی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەکانی لە توندڕەوەی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500