هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی دیالە چەند هێرشێکی خۆکوژی پوچەڵدەکاتەوە

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە چوارشەممە (20 تەمموز) رایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی عێراق شەش کەسیان کوشتوە کە دەیانویست لە چەند ناوچەیەکی دیالە خۆیان بتەقێننەوە.

بەرپرسی پۆلیسی دیالە لیوا جاسم سەعدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە "پۆلیسی دیالە شەش کەسیان کوشتوە لە هەوڵێکی هەواڵگری گەورەدا و کوژراوەکانیش ئامادەکاریان کردبو بۆ خۆتەقاندنەوە لە ناوچەکانی بەعقوبە، خاڵس، سەلام، خان بەنی و بەلەدروز".

ناوبراو وتی کە "ئۆپراسیۆنەکە دوو رۆژی خایاند و لەسەر زانیاری هاوڵاتیان و دانپیانانی تیرۆریستان دەستیان پێکرد." وتیشی:"تەرکیزکردنە سەر هەواڵگری و هاریکاری دانیشتوان کاریگەری مەزنی هەیە لەسەر ئاسایشی دیالە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500