هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا 'هەموو رۆژێك' داعش دەکاتە ئامانج لە عێراق

وەزیری بەرگری فەرەنسا، ژان-ییڤس لۆ دریان، رۆژی سێشەممە (19 تەمموز) رایگەیاند فەرەنسا "هەموو رۆژێك" هێرش لەدژی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە عێراق ئەنجامدەدات.

لۆ دریان بە رادیۆی ئینفۆی فەرەنسی وت: "دوێنێشەو فەرەنسا هێرشی ئاسمانیی لە تەلەعفەر ئنجامداوە کە زۆر لە موسڵەوە دوورنیە."

وتی: "هەموو رۆژێك رایناگەیەنین، بەڵام لەوەتەی چووینەتە هاوپەیمانێتیەکەوە، هەموو رۆژێك هێرشدەکەین."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی هەفتەی پێشووی نیس راگەیاندووە، کە تیایدا پیاوێك لۆریەکی لێدەخوڕی و خۆیکرد بە گردبوونەوەیەکدا کە بۆ یارییە ئاگرینەکانی رۆژی باستیل کۆبوبوونەوە، بەمەش 84 کەسی کوشت.

لێکۆڵەران دەڵێن محەمەد لاحوایج بوهلێل، شۆفێرێکی تونسی تەمەن 31 ساڵ، بەمدواییانە "مەیل"ی پیشانداوە بۆ پڕوپاگەندەی داعش بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نیە کە پەیوەندیی بە گروپەکەوە هەبووبێت.

رۆژی چوارشەممە، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانانی دژی داعش لە واشنتۆن کۆدەبنەوە.

لۆ دریان وتی وا چاوەڕواندەکات ئەوان "سنورێك بۆ هێرشەکانیان لە عێراق و سوریا دابنێن" بە تەرکیز خستنەسەر قەڵاکانی داعش لە موسڵ لە عێراق و رەققە لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500