هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسێکی باڵای داعش لە سەڵاحەدین دەستگیرکرا

رۆژی دووشەممە (18 تەمموز) پۆلیس رایگەیاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەدین هێزەکانی عێراق پێنج تیرۆریستی گومانلێکراویان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا ئەندامێكی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) هەیە.

وتەبێژی پۆلیسی سەڵاحەدین حەسەن مەجمەعی بە مەوتینی وت لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیس و سوپادا چەند گومانلێکراویان دەستگیرکرد کە داواکراوبوون بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە چەندین کردەوەی تیرۆرستیی و تەقینەوەوە.

وتی "ئەو پێنج کەسە دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکران،" وکەوا یەکێکیان "ئەندامێکی باڵای داعشە بە ناوی ئەبو مەنسور و دەستگیرکردنی زۆر گرنگە بەهۆی ئەو زانیارییانەی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەیدات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500