هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق شانەیەکی داعشی لە بەغدا هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی هەینی (15 تەمموز) رایگەیاند هێزەکانی پۆلیس لە بەغدا شانەیەکی تیرۆریستی 9 کەسییان دەستگیرکرد کە پلانی چەندین چالاکییان دانابوو بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعەن بە مەوتنی وت: "هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاژانسی هەواڵگری لە دوو رۆژی رابردودا لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێكدا لە سەرتاسەری بەغدا شانەیەکی تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە لەلایەن ئەندامانی باڵای داعشەوە سەرکردایەتی دەکرا."

وتیشی: "هێزەکانی ئاسایش لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین چەك و تفاق و تەقەمەنیان گرتووە کە تیرۆریستەکان ئامادەیانکردبوون تاوەکو لە دژی خەڵكی مەدەنی و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش بەکاریان بهێنن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500