هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەمسا ئەندامێکی داعشی بە 20 ساڵ زیندانی حوکم دا

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، وتارخوێنێك لە ناوەندی تۆڕێکی پروپاگەندەی نەمساویدا رۆژی چوارشەممە (13 تەمموز) بە 20 ساڵ زیندانی حوکمدرا لەسەر هاندانی لاوان بۆ شەڕکردن بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سوریا.

بەوتەی داواکاری گشتی، ئەم وتارخوێنە 34 ساڵانە کە بە ناوی ئەبو تەجمە ناسراوە، مێشکی دەیان کەسی تەمەن نێوان 14 و 30 "شتۆتەوە" و هانی ژمارەیەکی داوە کە شەڕ بۆ داعش بکەن لە سوریا.

دادگایەك لە شاری گراتس لە باشوری نەمسا ئەبو تەجمەی تۆمەتبارکرد بە ئەندامێتی رێکخراوێکی تێرۆریستی و هاندانی هێرشی تێرۆریستی لە دادگاییەکدا کە لە مانگی شوباتەوە بەردەوامە.

داواکاری گشتی وتی تەجمە بووبوو بە "کەسایەتیەکی سەرەکی" لە هەڵمەتی پڕوپاگەندەی داعشدا.

تەجمە لە هەڵمەتێکدا بۆسەر تۆڕە توندڕەوەکان لە 2014 دەستگیرکرابوو بەڵام نکوڵی لە تۆمەتەکان کردبوو.

تۆمەتبارێکی تر بە 10 ساڵ حوکمدرا لەسەر بەشداریکردن لە هاندانی خەڵك بۆ شەڕ و بەشداریکردن لە هێرشەکانی داعشدا لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500