هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 15 چەکداری داعش لە رەمادی دەکوژن

رۆژی پێنجشەممە (14 تەمموز) پۆلیسی عێراق لە ئەنباررایگەیاند هێزەکانی عێراق 15 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لەمیانەی شەڕەکانی باکوری رەمادیدا کوشت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئرزەییج بە مەوتینی وت فیرقەی 7ی سوپای عێراق و هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان، "لەگەڵ گروپێکی تیرۆرستی لە زەنگورە پێکیاندادا" و 15یان لێکوشتن.

وتیشی "هێزەکانی عێراق هێشتا بەناوچەکە کێوماڵ دەکەن و لەبەردەم بەرگرییەکی لاوازی گروپە تیرۆرستییەکەدا پێشڕەویی بەدەستدەهێنن،" بە ئاماژەکردن بەوەی ئامانجەکە "رزگارکردنی تەواوی ناوچەکەیە لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500