هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەهۆی گەمارۆی رژێمەوە لەسەر مەدایا، بە دەیان کەس لەبرسا دەمرن

دوو رێکخراوی ناحکومی رۆژی سێشەممە (12 تەمموز) رایانگەیاند نزیکەی 86 کەس لەژێر گەمارۆی یەکساڵەی سەر شارۆچکەی مەدایادا مردوون، لەنێویاندا 65یان بە برسێتیی و خواردەمەنیی خراپ.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس رێکخراویی کۆمەڵگەی تەندروستیی سووریی-ئەمریکیی و رێکخراوی پزیشکان بۆ مافی مرۆڤ رایانگەیاند گەمارۆکەی رژێم بەرپرس بووە لە مردنەکان.

مەدایا، لە پارێزگای دیمەشق، لە کۆتایی 2015دا سەرنجی جیهانیی چووە سەر دوای ئەو راپۆرتانەی باسیان لەوە دەکرد دانیشتوانەکەی بەهۆی کەمیی خۆراکەوە لەبرسا دەمرن.

لەوکاتەوە چوار کاروانی کۆمەك چۆتە شارۆچکەکەوە، بەڵام دوو رێکخراوەکە دەڵێن کۆمەکەکان بەپێی پێویست نەبوون.

ئێلیز بەیکەری کارمەندی پزیشکان بۆ مافی مرۆڤ وتی، "ساڵی رابردو، وێنەی دڵتەزێنی چەرمەسەری مەدایا لە میدیادا بڵاوبۆوە، ئێمەش بەهیوابووین ئەوە ببێتە هۆی کاردانەوە بۆ هاتنی کۆمەکی ژیان رزگارکەر بۆ شارۆچکەکە."

بەیکەر وتی، "بەڵام کاروانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە گەیشتە مەدایا نەیتوانی خواردنی پێویست، دەرمان، ئامێری پزیشکیی بۆ دانیشتوان دابینبکات."

مەزەندەدەکرێت کە 40,000 کەس لە شارۆچکەکەدا گیریانخواردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500