هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەك بازاڕێکی باکوری بەغدا دەهەژێنێت

ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی سێشەممە (12 حوزەیران) رایگەیاند تەقینەوەیەك لە بازاڕێکی باکوری بەغدا لانیکەم حەوت مەدەنیی کوشت و 29ی دیکەی بریندارکرد.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت، "بەیانیی زووی سێشەممە خۆکوژێك ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لێدەخوڕی و لە بازاڕی رەشیدییەی باکوری بەغدا تەقاندییەوە."

وتی، "هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هێرشەکە دەستپێکردووە."

هیچ لایەنێك دەستبەجێ بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاند، بەڵام "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) زوو زوو تەقینەوە ئه‌نجام ده‌دات و خه‌ڵكی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500