هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی داعش لە باشوری موسڵ دەکەنە ئامانج

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ بنکەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان تێکشکاند لە گەیارە، باشوری موسڵ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆەنەکانی موسڵ هەینی (8 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجبوری بە مەوتینی وت، "لەسەر داوای عێراق و بۆ کارئاسانکردنی جموجۆڵی هێزەکانی زەمینیمان لە ناوچەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەیانیی هەینی دوو کاروانی داعش و سەکۆیەکی موشەکیان کردە ئامانج لە گەیارە."

وتی، "لانیکەم 40 تیرۆریست کوژران و نزیکەی 12 ئۆتومبیل و سەکۆیەکی موشەك و چەند هاوەنێك تێكشكێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500