هه‌واڵه‌كانی عێراق

برای هێرشبەرەکەی پاریس لەسەر گەشتێکی بۆ سوریا حوکمدرا

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس برای یەکێك لە هێرشبەرەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) کە بەرپرس بوو لە هێرشە کوشندەکەی تشرینی دووەمی پاریس، رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) بەندکرا بە حوکمی نۆ ساڵ لەسەر تاوانی پەیوەست بە تیرۆرەوە.

کەریم محەمەد عەقاد، کە براکەی ناسرایەوە دوای هێرشەکانی 13 تشرینی دووەم کە 130 کەسی تێداکوژرا، تۆمەتبارکرا بە شەڕکردن لە سوریا لەنێوان کانونی یەکەمی 2013 و نیسانی 2014دا.

سزای شەش تا هەشت ساڵی دیکە بەسەر شەش تۆمەتباری دیکەی گروپی بەناو ستراسبۆرگدا درا کە لەوکاتەدا لە سوریا بوون.

تۆمەتە فەرمییەکە بریتی بوو لە پەیوەندی بە تاوانکارانەوە بەنیازی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی.

دادگای پاریس فەرمانیشی دا تۆمەتبارەکان بخرێنە سەر لیستی چاودێریی تیرۆری فەڕەنسا.

پارێزەرەکەی محەمەد عەقاد وتی هەوڵدەدات تانەبدات لە حوکمەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500