هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق رێگەیەکی ستراتیژیی لە خۆرئاوای سامەڕا دەگرنەوە

رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ڕێگەی زیراع دیجلە کە سامەڕا و رەمادی پێکەوە دەبەستێتەوە بەتەواوەتیی لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندراوەتەوە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بەدرێژایی رێگەکە جێگیرکراون.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت، "لەم دوو رۆژەی دواییدا هێزەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ژمارەیەك لە پێگەکانی داعش لەو ڕێگە 80 کیلۆمەترییە و توانیان کۆنترۆلی بکەنەوە و لە مین و بۆمبی دەستکرد پاکی بکەنەوە."

وتی، "گرتنەوەی ئەو رێگە ستراتیژییە هەنگاوێکی گرنگە چونکە بەتەواوەتیی پەیوەندیی زەمینیی باکور و خۆرئاوای عێراق لەنێوان تیرۆستانی داعشدا دادەبڕێنێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500