هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ دەرکردنی داعش لە ئەنبار دەستپێدەکەن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستیپێکردوە بۆ دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە گوندەکانی باشوری حەدیسە و خۆرئاوای هیت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل ئەلمەحەلاوی وتی، "هێزە هاوبەشەکانی عێرق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك کردووە بۆ رزگارکردنی 19 گوند لە ناوچەی فوراتی ژورو، خۆرئاوای ئەنبار، لەنێویاندا دولاب، تەلیحیە، مەعمیرییە، جوبە و چەند ناوچەیەکی تریش لە باشوری حەدیسە و خۆرئاوای هیت."

وتی، "چەکدارانی داعش لەو ناوچانە بوونیان هەیە بەڵام گەمارۆ دراون."

وتی، "ئۆپەراسیۆنەکە کە بەرەبەیان دەستیپێکرد، باش بەڕێوەدەچێت. چەند دەستکەوتێك بەدەستهاتووە، وەك لێدان و گرتنەوەی چەندین مۆڵگەی داعش بە پاڵپشتیی پێکهاتەی ئاسمانیی سوپا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500