هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو 10 کەس لە شارۆچکەیەکی سنوریی سوریا دەکوژێت

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو رۆژی چوارشەممە (29 حوزەیران) لانیکەم 10 کەسی کوشت لە شارۆچکەیەکی سوریا نزیك بە سنوری تورکیا، کە لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هاوپەیمانیی عەرەبیی-کوردیدایە، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

روانگەی سوریی بۆ مافی مرۆڤ وتی نۆ کەسی تریش لە هێرشەکەی سەر تەل ئەبیەز (گرێ سپی) دا کوژران، کە حوزەیرانی ساڵی پێشوو لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەنرایەوە.

بەرپرسێکی هاوپەیمانێتیەکە وتی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە لەبەردەم ئۆفیسەکانی کارگێڕیی خۆجێی کورد لە شەقامی سەرەکیی شارۆچکەکە تەقیوەتەوە. وتی نۆ کەس کوژراون.

روانگەکە رۆژی چوارشەممە وتی لەهەمانکاتدا چەکدارانی داعش بەرپەرچی هێرشێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان دایەوە بۆ گرتنەوەی رێگەیەکی سەرەکیی لەنێوان سوریا و عێراقدا.

سوپای سوریای نوێ بە پاڵپشتیی هێرشەکانی هاوپەیمانان لە ماوەیەکی کەمدا پێشڕەوییان کردبوو لە ناوچەیەکی نزیك بە خاڵی سنوری ئەلبوکەمالی ژێردەستی داعشدا، "بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی عێراقییدا."

روانگەکە وتی سوپای سوریای نوێ دەستی بەسەر فڕۆکەخانەی بچوکی حەمداندا گرتبوو، بەڵام داعش دوانیوەڕۆی چوارشەممە گرتیەوە.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی یەکەکانی سوپای سوریای نوێ هێشتا لە پارێزگای دێرەزوردا ماون کە ئەلبو کەمالی لێیە، بەڵام ناچارکراون کە بکشێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500