هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە لە کەربەلا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێشەممە (28 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش بەرپەرچی هێرشێکی خۆکوژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) یان داوەەتەوە لە سەر سنورەکانی پارێزگای کەربەلا.

بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ وتی "پۆلیسی فیرقەی 16ی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەراستی فورات بەرپەرچی هێرشەکەی داعشیان داوەتەوە کە پێکهاتبوو لە ئوتومبیلێکی بۆمبرێژکراو و شوفێرێك کە پشتێنی بۆمبڕیژکراویان لەبەرکردبوو لەگەڵ چەکی مەودا-مامناوەند و رومانەیەکی دەستی."

بەیننامەکە وتی گروپە هێرشبەرکە هەوڵیانداوە هێڵی بەرگری و خەندەقە تەواونەبوەکان بشکێنن لە ناوچە بیابانیەکانی کەربەلا نزیك ناوچەی نەخیب.

بەیاننامەکە وتیشی کە هێزەکانی عێراق توانیویانە ئوتومبیلەکان بتەقێننەوە بەرلەوەی بگەنە ئامانجەکانیان و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەك و تفاقی هێرشبەرەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500