هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش کوشتنی پێنج چالاکوانی رۆژنامەوانیی لە سوریا لەئەستۆ دەگرێت

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی یەکشەممە (26 حوزەیران) "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا پێنج چالاکوانی رۆژنامەوانیی سوریی دەکوژێت کە پێش هەشت مانگ رفاندبوونی.

هەموو قوربانیەکان کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا نیشاندەدرێن، وەك لە بلۆگی رادیۆی ئەلبەیانی گروپەکە دانراوە، خەڵکی شاری دێرەزور بوون، کە زیاتر لە نیوەی لەژێردەستی داعشدایە.

روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤیی سوریی وتی یەکێك لە قوربانیەکانیان ناسیوەتەوە کە وەك رۆژنامەنووسی- هاوڵاتیی پێشتر کاریان لەگەڵدا کردووە.

روانگەکە وتی چالاکوانەکان لە تشرینی یەکەمدا لە دێرەزور رفێندرابوون، لەنێوان تشرینی دووەم و کانونی یەکەمیشدا کوژراون.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی، "ڤیدیۆکە ئێستا بڵاوکراوەتەوە لەلایەن داعشەوە تەنیا لەبەرئەوەی -- لە سوریا بەرەو لاوازبوون دەچن-- دەیانەوێت پەیامی ئەوە بنێرن کە هێشتا بەهێزن."

داعش پێشتر بەرپرسیارێتیی کوشتنی چەندین چالاکوانی رۆژنامەوانیی لە ئەستۆگرتووە کە لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆیاندا کاریانکردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500