پۆلیسی عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند رۆژی دووشەممە (27 حوزەیران) هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند هەڵکوتانەسەرێکیان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سەلاحەدین ئەنجامداوە و شەش گومانلێکراویان بە تیرۆر دەستگیرکردوە کە پەیوەندیان بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)وە هەیە.
وتەبێژی پۆلیسی سەڵاحەدین حەسەن ئەلمەجمەعی بە مەوتینی وت، لەنێو دەستبەسەرەکاندا بەرپرسێکی باڵا هەیە کە داواکراوە لەسەر چەندین کەیس کە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە.
وتی "هەڵکوتانەسەرەکان بە هەماهەنگیی دانیشتوانی دۆر، تکریت و سامەڕا ئەنجامدران."