هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق 3 ئەندامی داعش لە کەرکوك دەستگیردەکات

رۆژی هەینی (24 حوزەیران) پۆلیسی عێراق رایگەیاند، درەنگانێکی ئێوارەی پێنجشەممە، سێ ئەندامی خۆگۆڕیوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکران لەکاتێکدا هەوڵیاندەدا لە خاڵێکی پشکنینی خۆرئاوای کەرکوك دەربچن.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك عەقید سەلام جاف بە مەوتینی راگەیاند ئەو سێ گومانلێکراوە لەسەر تۆمەتی تیرۆر داواکراون.

وتی، "هەوڵیاندەدا لە خاڵێکی پشکنینی سنورەکانی خۆرئاوای شارەکە دەربچن، خۆیان گۆڕیبوو بە جلی نەریتیی بەدەویی." وتیشی کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان پێش ئەوەی بدرێنە دەست دەسەڵاتدارانی دادوەریی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500