هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە کوردیی-عەرەبیەکان دەچنە ناو مەنبیجی سوریاوە

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس هاوپەیمانیەکی عەرەبیی-کوردیی رۆژی سێشەممە (23 حوزەیران) کشاون بۆ ناو مەنبیجی مۆڵگەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە باکوری سوریا .

روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتبەستن بە هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان توانیان بچنە ناو شارەکەوە.

بەڕێوەبەری رێکخراوەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی "هاوپەیمانێتیەکە لە سنوری باشورەوە و بە پاڵپشتیی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان چونە مەنبیجەوە."

وتی کە "شەڕێکی سەخت لەنێو بیناکاندا" دروستبوو. کاتێك بۆمبێك لە بینایەکی سەکەنیدا تەقییەوە لانیکەم دوو چەکداری هاوپەیمانێتیەکە کوژران.

عەبدولڕەحمان وتی چەند کاتژمێرێك دوای کۆنترۆڵکردنی گوندێك لە قەراغی باشوری خۆرئاوای شارەکە، هاوپەیمانێتیەکە توانیی هێڵی بەرگریی داعش ببڕێت.

وتیشی پێشڕەوییەکان دەبوو هێواش ببنەوە چونکە هێزەکانی هاوپەیمانێتییەکە روبەڕوی بۆمبی چێنراو دەبوونەوە کە داعش چاندبونی تا "رێبگرێت لە لەدەستدانی شارەکە."

لە دەستپێکی شەڕی گرتنەوەی مەنبیجەوە لە 31 ئایاردا، هاوپەیمانێتیەکە روبەڕوی بەرگریی توندی داعش بوونەتەوە. سەرەتای ئەم مانگە هاوپەیمانێتیەکە توانی گەمارۆی شارەکە بدات، بەڵام پێشڕەویی هێواش بۆوە کاتێك داعش وەڵامیدایەوە، ئەویش لەڕێی تەقینەوەی خۆکوژی رۆژانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500