هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 بەرپرسی باڵای داعش لە باشوری موسڵ دەکوژرێن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە (23 حوزەیران) هێزەکانی سوپای عێراق تۆپبارانی بنکەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کرد لە باشوری موسڵ و سێ بەرپرسی باڵای ئەو گروپەیان کوشت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری بە مەوتینی وت، "بەهۆی زانیاری هەواڵگریی پێشوەختەوە هێزەکانی سوپا دەستنیشانی بنکەکانی داعشیان لە گوندی زەناویر لە قەزای گەیارە کرد."

وتی، "تۆپبارانەکە بووە هۆی کوژرانی نۆ ئەندامی داعش و برینداربوونی هەندێکی تریان."

وتیشی لەنێو قوربانییەکاندا سێ بەرپرسی باڵای داواکراوی داعشی تێدابوو --محەمەد ئەلعەجس، محەمەد ئەلمازی و عودەی ئەلعەلی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500