رۆژی چوارشەممە (22 حوزەیران) بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی وتی دوو رۆژ دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنێك بۆ دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەکە دەستیپێکرد، هێزەکانی عێراق گوندی محەمەد ئەلموسای باکوری تکریتیان گرتەوە.
وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت، "هێزەکانی عێراق گوندی محەمەد ئەلموسایان ئازادکردوە، لەگەڵ وێستگەی ئاوەکەی و رێگەکەی باکوری کە بە شاری تکریتییەوە دەبەستێتەوە."
رەسوڵ وتی، "سوپا توانی بڕێکی زۆر لە مین و تەقەمەنی لەنێو گوندەکەدا پوچەڵبکاتەوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەك لە چەك و کەلوپەلیش دا گرت."
وتیشی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا داعش لانیکەم 20 چەکداری لەدەستدا و ئەوانی تر هەڵاتن.