هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان تونێلە نهێنییەکانی داعش لە موسڵ تێکدەشکێنن

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری وتی، رۆژی سێشەممە (21 حوزەیران) فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆمبارانی تونێلە نهێنییەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە قەزای قەیارەی باشوری موسڵ کرد، کە بوە هۆی مردنی چەندین ئەندامی داعش.

جەبوری بە مەوتینی وت، "رۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سێ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر تونێلە نهێنییەکانی داعش لە ناوچەی دوێزات و خەباتە لە قەیارە."

وتی بۆمبارانەکە بۆتە هۆی تێکشکاندنی تەواوەتیی و مەرگی لانیکەم هەشت چەکدار. وتیشی کە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا ئامێر و چەکیش تێکشکێنراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500