هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش چەند گوندێك لە هاوپەیمانی عەرەبیی-کوردیی دەگرێت

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دوشەممە (20 حوزەیران) هێرشێکی کتوپڕی لە مەنبیجی باکوری سوریا ئەنجامدا و دانیشتووانی دوو گوندی کوشت دوای ئەوەی لە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (SDF) سەندەوە.

روانگەی مافی مرۆڤی سوریا وتی داعش گروپێکی بچوکی چەکداری رەوانەکردوە -- بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە -- بۆ ناو گوندەکانی باشوری خۆرهەڵاتی مۆڵگەکانی خۆی لە مەنبیج.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبیی-کوردییە، ئەو گوندانەی لەم هەفانەی دواییدا گرتبوون، لەهەوڵی کشانیدا بەرەو مەنبیج.

سەرۆکی روانگەی مافی مرۆڤ رامی عەبدولڕەحمان وتی، "داعش هەوڵدەدات بەرگریی لە مەنبیج بکات بە ناردنی چەکدار لە دەرەوەی شارۆچکەکەوە بۆ هێرشکردنە سەر هاوپەیمانێتیەکە لەم گوندانەدا."

وتی داعش دانیشتوانی گوندەکەی کوشتوە، بەڵام هیچ ئامارێکی دەستبەجێ لەبەردەستدا نەبوو.

عەبدولڕەحمان وتی، هاوپەیمانان رۆژی دوشەممە چەند هێرشێكی ئاسمانیی چڕوپڕیان ئەنجامدا بۆ بەرگرییکردن لە گوندەکان.

لانیکەم چوار چەکداری هاوپەیمانێتییەکە لە پێکدادانەکاندا کوژران و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون.

نزیکەی 10 رۆژ لەمەوپێش هاوپەیمانێتییەکە بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی گەمارۆی مەنبیجی دا.

بەڵام لەوکاتەوە بەهۆی تەقینەوەی تاڕادەیەك رۆژانەی داعشەوە هەوڵەکانیان هێواش کراونەتەوە.

داعش بەرگرییەکی سەختیش لە تەبقە دەکات، بە هێرشێکی پێچەوانەی شکستخواردووی داعش رۆژی دوشەممە لە دژی چەکدارانی رژێم لە باشوری خۆرئاوای شارەکە کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 14 چەکداری خۆی و شەش چەکداری رژێم.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500