هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی بڵاوبوونەوەی شەلەلی منداڵانی هەیە لە فەلوجە

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی، 17 حوزەیران، رایگەیاند کە ترسی بڵاوبوونەوەی شەلەلی منداڵانی هەیە لەنێو ئەو منداڵانەدا کە لە فەلوجەوە هەڵهاتوون و لەمبارەیەوە دەتسیکردووە بە هەڵمەتێکی "بەرفراوان"ی کوتان، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

بەوتەی ئەندامێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، عەلاء عەلوان، دانیشتوانی فەلوجە، ئەو شارەی هێزەکانی عێراق بەپشتیوانیی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەوڵی گرتنەوەی دەدەن لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەدەست بەرزبوونەوەی رادەی نەخۆشیەکانی پێست و فشاری خوێن و سکچوونەوە دەناڵێنن.

عەلوان کە سەرۆکی بەشی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی ئەم رێکخراوەیە، وتی دایکان نیگەرانی ئەوەن کە منداڵەکانیان لەوەتی داعش شارەکەیانی داگیرکردووە لە 2014 وە نەکوتراون.

هەروەها وتی: " ئێمە بەتایبەتی لە شەلەلی منداڵان نیگەرانین." وتیشی کە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی گەورەی کوتان و داوا لە وڵاتانی بەخشەر دەکەن کە کۆمەکەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەو مەدەنیە عێراقیانەی لە شەڕ هەڵدێن.

عەلوان وتی هێشتا زووە مەزەنەی ژمارەی ئەو منداڵانە بکرێت کە بەر هەڵمەتی کوتانەکە دەکەون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500