هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە دژە-هێرشێکی داعشدا بۆ سەر رژێمی سوریا 28 کەس دەکوژرێن

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە لە دژە-هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) دا بۆسەر هێزەکانی رژێمی سوریا کە لە پێشڕەوییدا بوون بەرەو شارۆچکەیەکی باکوری سوریا، رۆژی دووشەممە (13 حوزەیران) 28 کەس کوژران.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ وتی سەرلەبەیانی دووشەممە بە دەیان چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر پێگەکانی رژێم لە باشوری شارۆچکەی تەبقە کە مۆڵگەیەکی داعشە لەسەر روباری فورات.

بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی شەڕێکی توند دەستیپێکرد، بەڵام هێزەکانی رژێم توانییان پێگەکانی خۆیان بپارێزن و هێشتاش 15 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی تەبقەی ژێردەستی داعشەوە دووربوون.

عەبدولڕەحمان وتی: " یازدە چەکداری رژێم و 17 چەکداری داعش لە هێرشەکەدا کوژران."

ئەو شارۆچکەیە دەکەوێتە 50 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی شاری رەققە. هەفتەی پێشوو، چەکدارانی داعش هێزی پاڵپشتییان ناردە تەبقە لە چاوەڕوانیی شەڕدا.

عەبدولڕەحمان وتی لەوەتەی رژێم هێرشی بۆ سەر تەبقە دەستپێکردووە 37 چەکداری رژێم و 101 چەکداری داعش کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500