هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان عەمبارێکی ژێرزەمینیی چەك نزیك بە فەلوجە دەدۆزنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە رۆژی سێشەممە (14 حوزەیران) هێزە عێراقییەکان عەمبارێکی ژێرزەمینیی چەکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان نزیك بە فەلوجە تێکشکاند و دەستیانگرت بەسەر تەواوی ئەوەی تێیدا شارابووەوە.

وتەبێژی وەزارەت، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە مەوتینی وت: " هێزە هاوبەشەکانی عێراق عەمبارێکی ژێرزەمینیی داعشیان لەنێوان مەعامیر و عیتر لە باشوری خۆرهەڵاتی فەلوجە دۆزییەوە."

وتی ئەو شوێنە چەکی جۆراوجۆر، بۆمبی دەستکرد، مین، تەقەمەنی، فیشەک و شمەکی تەندروستی وەك لەفاف و بەتانی و شوێنێکی خەوتنیشی بۆ ئەندامانی گروپەکە تێدابوو.

وتی عەمبارەکە وێرانکرا، دوای گواستنەوەی شمەکەکانی ناوی بۆ بنکەیەکی سەربازی بۆ پوچەڵکردنەوە و تێکشکاندنیان.

وتیشی: "لێکۆڵینەوەکان ئەوە پیشاندەدەن کە شوێنەکە تا ئەمدواییانەش بەکارهاتووە، پێشئەوەی داعش کۆنترۆڵی ناوچەکە لەدەستبدات و بەرەو بەشەکانی رۆژئاوای فەلوجە هەڵبێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500