هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە هێرشێکی ئاسمانیی باکوری سەلاحەدیندا لانیکەم 20 چەکداری داعش دەکوژرێن

ئەو هێرشە ئاسمانیانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کە مۆڵگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە شەرقاتی باکوری پارێزگای سەلاحەدین کردە ئامانج، لانیکەم 20 چەکداری ئەو گروپەیان کوشت، وەك پۆلیسی سەلاحەدین رۆژی دووشەممە (13 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی پۆلیس حەسەن ئەلمەجمەعی بە مەوتینی وت، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژمارەیەك لە مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەکانی جەرف و سەد لە باشور و ناوەندی شەرقات."

وتی، "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لانیکەم 20 تیرۆرست، لەنێویاندا بیانیی، کوژراون."

وتیشی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا چەندین چەك و ئامێر کە لەو شوێنەدا هەڵگیرابوون، تێکشکێنران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500