هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی بەسرە 23 گومانلێکراو بە تیرۆر و کردەی تاوانکاریی دەستگیردەکات

پۆلیسی بەسرە هەڵمەتێکی فراوانی هەڵکوتانەسەر و گەڕانی لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە ئەنجامدا، کە بوونە هۆی دەستگیرکردنی 23 پیاو کە گومانلێکراون بە تیرۆریزم و کردەی تاوانکاریی، پۆلیس رۆژی هەینی (10 حوزەیران) رایگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیس وتی، "هێزەکانی پۆلیس هەڵمەتێکی چڕوپڕیان ئەنجامدا کە ناوچەیەکی فراوانی گرتەوە لە پارێزگاکە بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و چەتە تاوانکارەکان."

راگەیەندراوەکە وتی، "هەوڵە ئەمنییەکان بوونە هۆی دەستگیرکردنی 22 پیاو کە تۆمەتباربوون بە چەندین کردەوەی تاوانکارانە، لەگەڵ پیاوێک دا کە داواکراوبوو بە مادەی 4ی یاسای دژە-تیرۆر."

راگەیەندراوەکە وتی "گومانلێکراوەکە بە تیرۆر کە لە شارۆچکەی عیزەدەین سەلیم لە قەزای مەدینە دەستگیرکرا خۆی وەك ئەفسەرێك بە پلەی عەقید دەردەخست. ئێستاش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی و دژە-تیرۆر."

راگەیەندراوەکە وتیشی گومانلێکراوەکانی تر کەسێکیان تێدایە تۆمەتبارە بە تاوانی کوشتن و لە قەزای شەتولعەرەب دەستگیرکرا و دوو گومانلێکراوی تر بە کوشتن کە لە ناوچەی بەریهە دەستگیرکران.

هەڵمەتێکی گەڕان لە هاریسە بووە هۆی دەستبەسەراگرتنی جبەخانەیەکی چەك لەناوییدا 10 کڵاشینکۆف، چەکێکی سیمۆنۆف، چەکێکی ئاڕ پی کەی و دەمانچەیەکیش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500