هه‌واڵه‌كانی عێراق

15 چەکداری داعش لە باکوری تکریت کوژران

هێزە عێراقییەکان 15 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لەکاتێکدا هەوڵی دەستبەسەراگرتنی کارگەیەکی ماددەی کیمیاییان دەدا لە چیای مەکحول، باکوری تکریت، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رۆژی هەینی (10 حوزەیران) رایگەیاند.

لە لێدوانێکدا بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ لیوا رائید شاکر جەودەت وتی، "شەوی پێنجشەممە و لە پێکدادانێکی سەختدا لە چیای مەکحول هێزەکانی لیوای 13 لە پۆلیسی فیدراڵیی 15 چەکداری داعشیان کوشت."

وتی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بلدۆزەرێك و دوو ئۆتۆمبیل کە چەکی ئۆتۆماتیکی قورسییان لەسەربوو، تێکشکێنران.

جەودەت وتی، "چەکدارانی داعش هەوڵیاندەدا هێرشبکەن و دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی ماددەی کیمیایی دا لە چیای مەکحول، بەڵام هێزەکانمان هێرشەکەیان تێکشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500