هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە شەڕی فەلوجەدا داعش چەندین کوژراوی لێکەوتەوە

لە شەڕی ئازادکردنی شاری فەلوجەدا و بە پاڵپشتیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، هێزە عێراقییەکان بە دەیان چەکداری "دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت و بریندارکرد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلساعدی رۆژی (10 حوزەیران) رایگەیاند.

ساعدی بە مەوتینی وت، "لە ماوەی ئەو شەڕەی ئێوارەی پێنجشەممە و بەیانیی هەینی دروستبوو وەك بەشێك لە هەوڵەکانی پێشڕەویی بەرەو ناوەندی شارەکە، هێزە عێراقییەکان 43 چەکداری داعشیان کوشت و بە دەیانیشیان بریندارکرد."

وتی، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پاڵپشتییان پێشکەشی هێزەکانمان کرد بە تێکشکاندنی پێگەکانی گروپەکە و چەکەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500