هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی دیالە شانەیەکی داعش هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای دیالە ئەمڕۆ (8 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق شانەیەکی تیرۆریستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان هەڵوەشاندۆتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دا لە باشوری بەعقوبە.

بەڕێوەبەی پۆلیسی دیالە عەقید جاسم ئەلسەعدی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "هێزێکی پۆلیسی دیالە سێ ئەندامی شانەیەکی نوستوی داعشیان دەستگیرکرد لە ناوچەیەکی باشوری بەعقوبە."

وتیشی: "هەروەها بەیانی چوارشەممە تیمێکی ئاسایش لەگەڵ پۆلیس دا چەند بۆمبێکی بەدەست دروستکراویان پوچەڵکردەوە کە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە چێنرابوون لە چەند ناوچەیەک کە دەیانویست خەڵکی بێتاوان بکەنە ئامانج."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500