هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هێرش دەکەنە سەر داعش لە نەینەوا

رۆژی چوارشەممە (8 حوزەیران) هێزە عێراقییەکان شکستیان ‌هێنا بە هێرشێکی گەورەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە نزیكی موسڵ، بە وتەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجبوری.

جبوری لە لێدوانێکدا وتی، "داعش دەستیکرد بە هێرشێك بۆ سەر پێگەکانی لیوای 71ی سوپای عێراق نزیكی موسڵ لە ژێر ناوی 'هەڵمەتی رەمەزان' و بە بەکارهێنانی دەیان لە چەکدارەکانی، لەنێویاندا خۆکوژ و چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو."

وتی، "سوپا بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە و بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و سێ دانەی تر کە چەکی قورسیان هەڵگرتبوو، تێکشکێنران."

وتی بە دەیان تیرۆرستی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران. وتیشی، "هێرشەکە لە ماوەی نیو کاتژمێردا تێکشکێنرا."

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆ وتی لە هێرشەکانی شەوی سێشەممە و چوارشەممەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پێنج پێگەی داعشیان لە موسڵ تێکشکاند.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعان بە مەوتینی وت، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەکانی سۆمەر، عەرەبی، زوحور، دانەدان کرد بە ئامانج."

وتی، "لە هێرشەکاندا زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژران و ئامانجەکانیش بە تەواوی لەناوبران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500